یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو چالاكوانە تۆماركرد كە "فرەژنی" بە "لەشفرۆشی" ناوبردبو
  2022-12-06       966       

لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی لەڕێی داواکاری گشتییەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ژنە چالاكوانە تۆمار کرد، کە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا "فرەژنی" بە جۆرێك لە "لەشفرۆشی" ناوبردبو.

ئاوێنە: یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژی 5ی12ی2022 لەسەر راسپاردەی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتی زانایان، لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەرێی داواکاری گشتی لەسەر ئەو ئافرەتە تۆمار کرد، کە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند: فرەژنی بەشێکە لە لەشفرۆشی."

لەبەشێکی سکاڵاکەدا "هاتوە ئێمە وەکو لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیکوردستان لە دژی ئەو وتەو بێڕێزیانەی کە خاتو (شیلان حەمە نوری) لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی (کەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوز بەناوی بەرنامەی رەهەند) کردویەتی بەرامبەر بەوکەسانەی کە زیاتر لە هاوسەرگیریەکیان ئەنجام داوەو لەهەر دو رەگەزی نێرو مێ، کە بە جۆرێک لە لەشفرۆشی ناوزەدیکردون، کە ئەمە ناوزڕاندنی هەمو ئەو تاک و خێزانانەیە کە ئەو پرۆسەیان ئەنجام داوە."

لە بەشێکی تری سکاڵاكەدا هاتوە"ئەمە بێڕێزییە بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز کە دەقەکانی رێگەی بە ئەنجامدانی زیاتر لە پرۆسەیەکی هاوسەرگیری داوە بەپێی بنەما شەرعیەکان، بێرێزییە بەرامبەر بە کۆمەڵگەی ئیسلامی و کوردەواری، کە بەدرێژایی مێژوی چواردە سەدەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەم پرۆسەیان ئەنجام داوە."

هەروەها ئەوەش هاتوە"بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە ساکاڵای یاساییمان هەیە لەسەر ئەم خاتونە لەهەمبەر ئەو بێڕێزی و ناوزڕاندنەی ئەنجامی داوە، داواکارین رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×