له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا، له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرونی سنوری پارێزگای سلێمانی، كه‌سێك كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربو.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند،"له‌ڕوداوه‌كه‌دا كه‌سێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره، هه‌ردوكیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ته‌وه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندروستیه‌كان".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش راگه‌یاند، روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا بوه و له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێهاتوه،