2022-12-07   369     
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاشكراده‌كات و وه‌ڵامی كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داهاتی فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كانی سلێمانی و ته‌نانه‌ت دهۆكیش بۆ هه‌ولێر ناگه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "لامان باشبو كاروان گه‌زنه‌یی په‌رله‌مانتاری كوردستان به زانیاری ورده‌وه له‌سه‌ر داهاتی فرۆشگه‌ی (حانوت) قوتابخانه و خوێندنگه‌كان لێدوان بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ هه‌بونی زانیاری كاروان گه‌زنه‌یی له لێدوانێكدا ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت داهاتی حانوتی خوێندنگه‌كانیش ده‌چێته‌وه بۆ هه‌ولێر، هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی كاروان گه‌زنه‌یی ناڕاسته هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، داهاتی فرۆشگه (حانوت)ی قوتابخانه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و ته‌نانه‌ت دهۆكیش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر".
راشیگه‌یاندوه، داهاتی فرۆشگه‌ی (حانوت) ی قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 20220-2023 بریتی بوه له سێ ملیار و 910 ملیۆن و 23 هه‌زار دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌ڵه‌بجه بریتی بوه له 219 ملیۆن دینار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان بریتی بوه له 462 ملیۆن و 714 هه‌زار دینار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی ڕاپه‌رین بریتی بوه له 546 ملیۆن و 722 هه‌زار دینار، ئه‌و پارانه نه هاتۆته هه‌ولێر، له‌به‌رده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌رین بون و به گوێره‌ی رێنمایی ژماره (1) ساڵی (2022) پاره‌كه‌یان وه‌رگرتوه لای خۆیان و دابه‌شیانكردۆته‌وه به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش بۆته‌وه داهات بۆ په‌روه‌رده‌كان بۆئه‌وه‌ی بۆ بابه‌تی ڕاهێنان و چالاكی وه‌رزشی و هونه‌ری و پێداویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن خه‌رجی بكه‌ن".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌مه بۆ په‌روه‌رده‌ی گشتیی دهۆك و زاخۆ و سۆرانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، به‌نمونه پاره‌ی فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كانی دهۆكیش نایه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر ، سلێمانی و پارێزگاكانی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ن".