لیوا سەعد مەعن: دامەزراندن لە پاسەوانی سنور بۆ خەڵكی هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراقیشە
  2022-12-08       681       

لیوا سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند، دامەزراندن لە ناوچەی یەكی پاسەوانی سنور(هەرێمی كوردستان) بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراقیشە.

ئاوێنە: لیوا سەعد مەعن، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا كورتدا وتی"وەزارەتی ناوخۆ دەرگای خۆبەخشی لە ناوچەی یەكی پاسەوانی سنور كردۆتەوە بۆ دامەزراندنی ڕۆڵەكانی پارێزگاكانی هەرێم و سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی وڵات."

سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەختی كردۆتەوە كە ئەو هەنگاوەش بۆ بەهێزكردنی سەرچاوە مرۆییەكانی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنورە.

ناوچەی یەكی پاسەوانی سنور، ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی توركیاو ئێران دەگرێتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×