بەشێكی دیكە لە پارە دزراوەكانی سپاردەكانی باج لە عێراق گەڕێندرایەوە
  2022-12-08       494       

دادگای كەرخ رایگەیاند، بەشێكی دیکە لە پارە دزراوەكانی سپاردەكانی باج لە بانکى رافیدەین گەڕێندراوەیەوە کە بڕەكەی زیاتر لە 134 ملیار دینارە.

ئاوێنە: دادگای لێكۆڵینەوەی دوەمی كەرخ كە پەیوەندیدارە بە پرسەكانی نەزاهە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەشی دوەمی پارە دزراوەكانی سپاردەكانی باج گەڕێندرایەوە بۆ لقی سەرەكی بانكی رافیدەین كە بڕەكەی 134 ملیارو 455 ملیۆن و 600 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پڕۆسەی گەڕانەوەی پارە دزراوەكانی سپاردەكانی باج، بەردەوامەو تا ئێستاش كۆی گشتی ئەو بڕە پارە دزراوەی سپاردەكانی باج كە گەڕێندراوەتەوە، گەیشتۆتە 317 ملیارو 535 ملیۆن و 536 هەزارو 525 دینار.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی 27ی مانگی رابردو، گەڕاندنەوەی بڕی یەكەمی پارە دزراوەکانی سپاردەكانی باجی راگەیاند كە بڕەكەی 182 ملیار دینار بو.

سەرجەمی پارە درزاوەكانی سپاردەكانی باج لە بانكی رافیدەێن بڕەكەی لە 3.7 ترلیۆن دینار بوە کە لەرێگەى پێنج کۆمپانیاوە لەنێوان ئابى 2021 و ئەیلولى 2022 لەو بانکە براو دزییەکەش بە "دزى سەدە" ناوى دەرکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×