وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، سزای نوێیان بەسەر هەریەکە لە روسیا و ئێران و میانماردا سەپاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" سزای نوێمان بەسەر هەریەکە لە روسیا، ئێران و میانماردا سەپاندووە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سزاکان ٣٣ بەرپرسی باڵای ئێستا و پێشووی روسیا، هەروەها شەش قەوارەش دەگرێتەوە، کە بە بەرنامە دەستیان لە پێشێلکارییەکاندا هەیە لە دژی ئەو هاوڵاتییە روسیانەی ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر لەشکرکێشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەربڕیبوو".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات سزا بەسەر ٢٢ کەسی ئێراندا سەپێندراوە لە نێویاندا ئەندامانی باڵای دەسەڵاتی دادوەری، بەرپرسانی زیندان و پۆلیس و ئاسایش، هەروەها سەرکردە سیاسییەکانی وەک یاریدەەری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران و کەسایەتیییەکانی دەزگاکانی راگەیاندنی دەوڵەت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرێکی بە ناوی موحسین شکاری راگەیاندبوو بە تۆمەتی بریندارکردنی بەسیجێک بە چەقۆ و داخستنی شەقامی سەتارخان لە تاران، کە ئەمەش یەکەمین خۆپیشاندەربوو لەسێدارە بدرێت.