ماڵپەڕی فەرمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاککرا
  2019-07-13       3997       
بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان - سلێمانی

لە سلێمانی, لەنێوان درەنگانێکی شەوی رابردوو ڕۆژی ١٢ی مانگی ٧ی ٢٠١٩ دوای کاتژمێر ١١ و کاتژمێر ١ی ١٣ی مانگی ٧ی ٢٠١٩، ماڵپەڕی فەرمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن کەسانی نەناسراوە ڕووبەڕووی هاک کردن بۆوە.

وە هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی رەسمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەتیف شێخ عومەر لە راگەیەندراوێکدا بۆ میدیاکان پشتڕاستی کردەوە و رایگەیاند، "  ماڵپەڕی فەرمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و داتاکانی هاککراوە ."

 ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی ئەو بەدواداچونانەی کە ئاوێنە کردویەتی ئاشکرا بوە کە ئیمێڵەکان و بەشێکی زۆر لە بەڵگەنامە و زانیاری هەستیار و هەروەها زانیاری کارمەندان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاک کراون.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە، سەرپەرشتیاری گشتی بەڕێوەبەری ماڵپەرەکە (ک.ع) لەلایەن چەند چەکدارێکی میلیشیایی کە سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بون، دەستگیرکراوە و بێ سەروشوێنە تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆڕتە.

هاوسەری سەرپەرشتیاری گشتی بەڕێوەبەری ماڵپەرەکە ڕوداوەکەی پشتڕاست کردەوە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن. وە ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە سەلامەتی گیان و ژیانی مێردەکەیی لە ئەستۆی حزبەکە.

 ئاوێنە: شایەنی باسە لە کاتی هەڵکوتانەسەر و دەستگیرکردنی سەرپەرشتیاری گشتی بەڕێوەبەری ماڵپەرەکە، ئەوە زانراوە کە بەهەمان شێوە هەوڵ دراوە بۆ فڕاندن و بێسەروشوێنکردن و کوشتنی چەند کارمەندێکی تری ماڵپەرەکە و مەکتەبی سیاسی لەلایەن هێزی چەکداری میلیشیایی سەر بە یەکێتی.

 بە وتەی شایەتحاڵێک کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت لەبەر سەلامەتی گیانی لە لێدوانێکی دا بۆ ئاوێنە ئاماژەی بەوەکرد و وتی "بەچاوی خۆم هێزێکی چەکدارم بینی کاتژمێر ٢:١٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە چونە سەر ماڵی دراوسێکەم کە کوڕێکی ئەو خێزانە یەکێکە لە کارمەندانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی".

هەربەپێیی زانیاریەكانی ئاوێنە، هەتاوەکو ئێستاش ماڵپەڕەکە نە کەوتۆتەوە کار و کێشەکە بەردەوامە و چارەسەر نەکراوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×