نرخی نەوتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان له 76 دۆلاردا جێگیر بووه، سه‌ره‌ڕای ئەوەی وڵاتانی ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە جێگیری هێشتەوە، به‌ڵام هێشتا نرخه‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئاوێنە: ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 81 سه‌نت مامەڵەی پێوە ده‌كرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 59 سه‌نته.
هه‌رئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 809 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.