ئەمڕۆ 100 دۆلار 152 هەزار دیناری تێپەڕاند
  2022-12-14       542       

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و 100 دۆلاری ئەمریكی 152 هەزار دیناری تێپەڕاند.

ئاوێنە: ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، 100 دۆلار 152 هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام دواتر نرخەكان دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بۆ 151 هەزار و 700 دینار دابەزی، سەرباری ئەوەش بەراورد بە دوێنێ بەرزترینە، بەو پێیەی دوێنێ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 950 دینار بو.

ئەوەشی خستۆتەڕو، وێڕای ئەوەی بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دابو بەوەی لە ماوەی دو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، كەچی ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەردەوام لە هەڵكشانی زیاتردایە و هۆكارەكەشی كەمیی خستنەڕوی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندی لەگەڵ زۆریی خواست لەسەر ئەو دراوەیە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×