مەلا كەریم شكور: ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت
  2022-12-15       357       

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو لینكانەی بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور بڵاوكراوەتەوە بەدوداچوونمان كردووە هیچی راست نین و جەختیشدەكاتەوە، ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت.

ئاوێنە: مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراق كردووە كە دامەزراندنی پاسەوانی سنوور بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانە و ئەو لینكانەی كە بڵاوكراونەتەوە هیچی راست نین و وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی و مەرجی دامەزراندن و تەمەن دەردەكات و ئەو كات لینكەكەی بڵاودەكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت و بە مووچەیەكی شایستە دادەمەزرێندرێن كە چاوەڕواندەكرێـت لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×