2019-07-14   2226     
پۆلیسی هەولێر فەرهاد پیرباڵی دەستگیرکرد و ئاماژه بهوه دهكات كه بههۆی سكاڵای بهڕێوهبهری كتێبخانهی وهفایی بوه.
ئاوێنه: هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندوو، بە بڕیاری بەرێوهبەری پۆلیسی هەولێر فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکراوە و لە سەر سکاڵای بەرێوهبەری کتێبخانەی وەفایی بووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه 14ی تهمموزی 2019، کتێبخانەی ماڵی وەفایی لەهەولێر سوتێنرا و فەرهاد پیرباڵیش گرتەیەکی ڤیدیۆیی سوتانی کتێبخانەکەی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی وتەکانی، ئەو ئاگری لە کتێبخانەکە بەرداوە.
لەلایەکی دیکەوە سۆران عەزیز، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە هەولێر لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک ڤیدیۆی سوتانی کتێبخانەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، تا بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە و پێشتر ئاسایش و پۆلیس و پارێزگار و لایەنەکانی دیکەی لە هەڕەشەکانی فەرهاد پیرباڵ، ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی کتێبخانەکە بپارێزن، بەڵام پێیان راگەیاندووە، کە فەرهاد پیرباڵ ئەو کارە ناکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بە کتێبخانەکە گەیشتووە بە وتەی خۆی هیچ شتێکی بە ساغی تێدا نەماوە کە لە ساڵی 2010ەوە بنیاتیانناوە.