2019-07-16   990     
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی جموجۆڵه‌كانی توركیا و ده‌رهێنانی گاز له كه‌ناراوه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی قوبڕس، سزای به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره سه‌پاند، ئه‌مه‌یش دوای چه‌ندان مانگ له پێدانی هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه دێت.
ئاوێنه: یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سزای سه‌ره‌تایی بڕیاری دا سه‌رجه‌م دانوستاندنه‌كان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ توركیا بوه‌ستێنێت و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هاوبه‌شایه‌تی نێوان توركیا و ئه‌وروپایش هه‌ڵپه‌سێردرا.
جیا له‌و دوو سزایه وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌نگیان دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاریكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ توركیا له ساڵی 2020 كه بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپا پاره‌كه دابین ده‌كات و وه‌ك قه‌رزی درێژ خایه‌ن به توركیا و وڵاتانی تری ده‌دات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا كاریگه‌ری نه‌رێنی و ترسناكی ده‌بێ بۆ كاره نایاساییه‌كان كه ئێستا توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست سه‌ركردایه‌تیی كاره نایاسایییه‌كان ده‌كات، داوایشی له توركیا كرد كه جارێكی تر به وردی بیر له دۆسیه‌كه بكه‌نه‌وه، ڕێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دراوسێیه‌تی و سه‌روه‌ری قوبڕس بگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازی له ده‌سپێشخه‌ری حكوومه‌تی قوبڕس كردووه، بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ونه‌هێشتنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له ناوچه‌كه دروست بووه.