بهوتهی سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیو بەدواداچونی حكومهتی ههرێم، موچەی چوار ھەزار کەس لەوانەی دو موچەو سێ موچەیان وەرگرتووه بڕدراوە، بهوهش ساڵانە ٦٠ ملیار دینار بۆ گەنجینەی حکومەت گەڕاوەتەوە.
ئاوێنه: عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیو بەدواداچون ڕایگەیاند، "حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی بەدۆسیەی ئەو کەسانە ھێناوە کە لەموچەیەک زیاتر وەردەگرنو موچەی چوار ھەزار کەس لەوانەی دو موچەو سێ موچەیان وەردەگرت بڕدراوە، بەو پێیەش پێنج ملیار دینار بۆ گەنجینەی حکومەت گەڕاوەتەوە لەبڕینی دو موچەیی و سێ موچەیی، کە ساڵانە دەگاتە ٦٠ ملیار دینار.''
وتیشی، "ھەر لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی لەوەزارەتی شەھیدان موچەی زیاتر لە ١٣ ھەزار کەس بڕدراوە، ئەوانەی پێشتر بەشێوەیەکی نایاسایی سودمەندبون لەموچەی حکومەت، ھەنگاوەکانیش بەردوام دەبن بۆ بەردەوامیدان بەچاکسازیی.''