2022-12-19   599     
نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەرزبوونەوەیەکى نوێى تۆمارکرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، نرخی 100 دۆلار به 151هه‌زار و 850 دیناره بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 152 هه‌زار و 250 دیناره.
رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.
نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
100 دۆلار به 151 هەزار و 850 دیناره.
100 پاوه‌ن بە 184 هەزار دیناره.
100 یۆرۆ به 160 هه‌زار دیناره.
100 لیره‌ی توركی به 8 هه‌زارو 250 دیناره.
100 هه‌زار تمه‌ن به 4 هه‌زار دیناره.