دادگای باڵای بەریتانیا: ناردنی پەناخوازان بۆ ئەفریقا یاساییە
  2022-12-19       353       

 ئەمڕۆ دووشەمە، دادگای باڵای بەریتانیا، لەدانیشتنێكدا بڕیاریدا، كەپلانی حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی بەشێک لەپەناخوازان بۆ ووڵاتی ڕواندا یاساییە.

 

ئاوێنە، كاوە ڕەش: دادوەرەکان دوای ئەوەی چەندین سكاڵای یاساییان لەلایەن ڕێکخراو و گروپە خێرخوازیەکانی پشتیوان لەكۆچبەران بەدەست گەیشتبوو بۆ ڕێگریی و هەڵشوەشاندنەوەی پلانەكە، بەڵام دواجار ئیمڕۆ دادگا بڕیارەكەی لە بەرژەوەندی وەزارەتی ناوخۆدا  یەكلای كردەوە، لەكاتێكدایە ڕێكخراوەكان ی پاراستنی مافی پەناخوازان دەڵێن; ئەو ووڵاتەی ئەفریقا، شوێنێكی سەلامەت نیە بۆ كۆچبەران.

لەهەمان كاتدا دادگا بڕیاریدا کە چاو بەدۆسیەی هەشت پەناخوازی دیكەشدا بخشێندرێتەوە کەبڕیار بوو سەرەتای ئەمساڵ ڕەوانەی ڕواندابكرێن.

دوا بەدوای بڕیارەکەی داداگای باڵا، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، سوێلا براڤەرمان ڕایگەیاند، حکومەتەكەی پابەندە بەجێبەجێکردنی پلانەکە لەبەرامبەردا وەزیری ناوخۆو سێبەری ئۆپۆزیسۆنی بەریتانیا، ئیڤێت کوپەر، پلانەکەی بەناکارامەو نائەخلاقی وەسف كردو دەڵێ: شتێكی مەحاڵەو تێچوی زۆر گران دەكەوێت لەسەر حكومەت.

 بی بی سی دەڵێ "بردنەوەی بڕیارەكە لەبەرژەوندیی وەزارەتی ناوخۆ، بەو مانایە نیە كەحکومەت بەم نزێكانە بتوانێت گەشتەکان بەرەو ڕواندا دەست پێبكات.

ئەو بڕیارەی دادگا، سەبارەت بەڕێگادان بەناردنی پەناخوازان بۆ ئەفریقا، شایەنی بەتانەلێدان هەیە، تامانگی یەکی ساڵی داهاتوو.

بڕیارە ئەمڕۆش، وەزیری ناوخۆ و هاوکارە وەزارییەکانی، لەکاتژمێر ١٤:٣٠ بە کاتی گرینگ، لەپارلەمانی بەریتانیا، ڕووبەڕووی پرسیارو سەرنجەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی ببنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×