بانكی رەشیدو رافیدەین 100 دۆلار بە 146 هەزارو 500 دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشن
  2022-12-23       434       

بانكی رەشید و بانكی رەفیدەین كە دو بانكی حكومین رایدەگەیەنن كە دەست دەكەن بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی 1465 دینار بۆ هەر دۆلارێك بەو هاوڵاتیانەی كە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن.

ئاوێنە: بانكی رەشید لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، دەستیان كردوە بە فرۆشتنی دۆلار بەو هاوڵاتیانەی كە گەشت دەكەن و هەر دۆلارێك بە 1465 دینار دەفرۆشن واتە 100 دۆلار بە 146 هەزارو 500 دینار.

ئاماژەی بەوەشداوە كە 10 هەزار دۆلار زیاتر بە هیچ هاوڵاتییەك نافرۆشن و ئەوەش دەخرێتە سەر هەژماری كارتی ئەلیكترۆنی هاوڵاتییەكە.

هاوكات بانكی رافیدەین-یش لە راگەیەندراوێكدا هەمان ناوەڕۆكی راگەیەندراوەكەی بانكی رەشیدی دوپاتكردۆتەوە، بەڵام وتویەتی، لە سبەی شەممەوە دەست پڕۆسەكە دەكەن كە فرۆشتنی دۆلارە بە نرخی 1465 دینار بە هاوڵاتیان بۆ مەبەستی گەشتكردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×