سعودیە.. بارانی بەخووڕ و لافاو رێگەی سەرەکیی مەککە و جدەی داخست
  2022-12-23       482       


بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری مەککەی سعودیە بارانێکی بەخووڕ بووەهۆی دروستبوونی لافاو و رێگەی سەرەکیی نێوان ئەو شارە و جدەی داخست، بەیانیی ئەمڕۆ عەمرەکاران لەژێر بارانێکی بەخووڕدا سرووتەکانیان بەجێگەیاند.

ئاوێنه‌: دەستەی ئەمارەتی ناوچەی مەککە بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانی بەخووڕ و لافاوی زۆرەوە ڕێگەی سەرەکیی نێوان مەککە و جدە داخراوە و ئاو لە کۆڵانەکاندا کۆبووەتەوە و لافاو دروستبووە.

هەروەها لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە میدیایی سعودیەدا بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت عەمرەکاران لەژێر بارانێکی بەخووڕدا سروتە ئاینییەکان بەجێدەگەیەنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×