"وەزیری دارایی رێگرنییه‌ له‌ناردنی‌ ٤٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ بۆ ھەرێمی کوردستان"
  2022-12-25       417       

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا ده‌ڵێت، رێگریی نییە بۆ ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان و ھەر کاتێک رێکارەکان تەواو بن، پارەکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئاوێنه‌: فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا ڕایگه‌یاندووه‌، "ھەر کاتێک رێکارە ئیدارییەکان بۆ ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە تەواو بێت، پارەکە ڕەوانە دەکرێت و ھیچ رێگرییەک نییە".

وتیشی‌، "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکرێت کە وەزیری دارایی رێگرە لەوەی پارەکە ڕەوانە بکرێت و رازی نییە، ڕاست نییە، چونکە حکوومەت بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان داوە و بڕیارەکەش دەرچووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت رێکارەکان تەواو بکرێن و پارەکەش ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت".

بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مانگی ١١ و ١٢ی ئەمساڵ ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ موچەی فەرمانبەران، چونکە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پێویستە حکومەتی عێراق مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ موچەو ئەمساڵیش تەنھا دوو جار ٢٠٠ ملیارەکە ڕەوانە کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×