دۆلار رێژەیەک دابەزی
  2022-12-26       855       

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار رێژەیەک دابەزی.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی  له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 154 هه‌زار و 250 دیناره‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 154 هه‌زار و 500 دیناره‌‌.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخى 100 دۆلار 155 هەزار دینارى تێپەڕاند، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى دراو کەمێک دابەزى.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 154 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 185 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 163 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 250 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 3 هه‌زارو 900 دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×