هەدەپە پەیامێک ئاڕاستەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات
  2022-12-26       750       


هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، پارتەکەیان ئەو دەسەڵاتەیە کە دەسەڵاتی داهاتوی تورکیا دیاریدەکات و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمار لە پۆستەکەی دوردەخاتەوە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەوانەی نکوڵی لە بونی کورد دەکەن لە سیاسەتدا هیچ رۆڵێکیان نابێت و دەچنە زبڵدانی مێژوەوە.

ئاوێنه‌: پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە وتارێکدا بۆ لایەنگرنی پارتەکەی لە شاری مانیسا ئاماژەی بەوەشکرد، هەدەپە لە هەڵبژاردنەکەی حوزەیرانی ساڵی داهاتودا رۆڵی یەکلاییکەرەوەی دەبێت بۆ گۆڕینی سیستمی حکومەتی سەرۆکایەتی و "ئێمە ئەو دەسەڵاتە گەورەیەین کە ئەردۆگان لە دەسەڵات لادەبات".

ئەوەشی خستەڕو، نابێت گەل هیچ گومانێکی هەبێت لەوەی کە هەدەپە شەو و رۆژ بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە کار دەکات و "ڕێگایەکی دور و درێژمان لە پێشە کە پڕە لە بەربەست. بەڵام ئێمە پشتیوانی ئەو هێزانەمان هەیە کە ئاشتی و دیموکراسییان دەوێت لەم وڵاتەدا. بۆیەش بەڵێنتان پێدەدەین سەرکەوتو دەبین و پێکەوەش سەردەکەوین".

پەیوەست بە پرسی کوردیش هاوسەرۆکی (هەدەپە) وتی، ئەوانەی نکوڵی لە کور دەکەن لەئێستادا هیچ رۆڵێکیان نییە و له مێژوی سیاسەتدا نین، بۆیەش هەدەپە کە پارتی چارەسەری تورکیایە و سەرەڕای چەندین ئۆپراسیۆن بۆ بە ئامانجگرتنی و ئەنجامدانی کودەتای دادوەری لە دژی، "بڕیاری دەستپێکی سەردەمێکی نوێی داوە کە ئاکپارتی لە زبڵدانی مێژودا دەبێت."

بەگوێرەی دوایین راپرسی کە کۆمپانیای ماک لە تورکیا ئەنجامیداوە، هاوپەیمانی جمهور کە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتو 40%ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و هاوپەیمانی میلـلەتی ئۆپۆزسیۆنیش دەگاتە 45%، هەروەها 15%ـی دەنگەکانیش بۆ هەدەپەو چەند پارتێکی دیکە دەبێت، بەو پێیەش ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بە پاڵپشتی هەدەپە دەتوانێت سەرۆک کۆمار بگۆڕێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×