دوای نوقمبونی بەلەمێک دو تەرم دەرهێنرانەوە و زیاتر لە 200 کۆچبەر رزگارکران
  2023-01-01       407       

سوپای دەریایی لوبنان ڕایدەگەیەنێت ، بەلەمێك دوای ئەوەی ٢٠٠ كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە كەناراوەكانی سیلاتا باكووری وڵاتەكە ژێر ئاو كەوت، تا ئێستا هیچ زانیارییەكیش لەسەر رەگەز و چارەنووسی كۆچبەرەكان دیار نیە .

ئاوێنه‌: سوپای دەریایی لوبنان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەسەرو بەندی ساڵی نوێدا بەلەمێك كە 200 كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، كە لە هەوڵدابوون لوبنان جێبهێڵن، لە كەناراوەكانی سیلاتا ژێرئاو كەوت.

ئاشكراشیكردووە، بۆ ڕزگار كردنی ئەو كۆچبەرانە سێ كەشتی هێزی دەریایی وڵاتەكەی و بەلەمێكی هێزی ئاشتی پارێزی كاتی نەتەوەیەكگرتووەكان،لە سنووری لوبنان-ئیسرائیل لە ئەركدان، هەوڵی رزگاركردنی كۆچبەركانیان داوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر رەگەز و چارەنووسی كۆچبەرە نایاساییەكان دیار نیە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×