سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، شه‌فافییه‌ت پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و پیرۆزه‌و به‌تایبه‌ت پێویسته له‌پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ بكرێت، چونكه دهۆك داهاتێكی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، "له‌كاتێكدا حكومه‌ت خۆی له‌شه‌فافییه‌ت ده‌دزێته‌وه".
ئاوێنە: شوكر گۆران، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، "شه‌فافییه‌ت پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و پیرۆزه‌و به‌تایبه‌ت پێویسته له‌پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ بكرێت، چونكه دهۆكداهاتێكی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له‌كاتێكدا حكومه‌ت خۆی له‌شه‌فافییه‌ت ده‌دزێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "نه‌بونی شه‌فافییه‌ت له‌دهۆك وایكردوه له‌سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه هیچ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت به‌رپرسی خاڵه سنورییه‌كه‌ش ئاگاداری داهاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل نه‌بێت و خه‌ڵكی دهۆكیش مافی خۆیانه وه‌ك سلێمانی ئاگاداری داهات و خه‌رجی پارێزگاكه‌یان بن، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه چه‌ندین خاڵی سنووری گه‌وره‌ی ره‌سمی و ناڕه‌سمی له‌نێوان ئه‌م پارێزگایه‌و دوو وڵاتی گه‌وره‌ی وه‌ك توركیا و سوریادا هه‌یه"
مانگی رابردو قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی "شه‌فافیه‌ت و خستنه‌ڕوی داهاته‌كان"ی راگه‌یاند، كه سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌خۆ ده‌گرێت و رۆژانه ده‌خرێته به‌رده‌ستی هاوڵاتیان.
لایخۆیه‌وه رێباز بیركۆتی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، "قوباد تاڵه‌بانی له‌راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌تدا خزمه‌تێكی باشی به پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌سلێمانی كرد و له هه‌موو جیهاندا پرسی شه‌فافیه‌ت پرسێكی گشتییه ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێویسته خه‌ڵكی هه‌ولێر پشتگیری پرۆژه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بكه‌ن، چونكه مافی خۆیانه وه‌ك خه‌ڵكی سلێمانی بزانن داهات و خه‌رجی پارێزگاكه‌یان چه‌نده‌و چۆن خه‌رج ده‌كرێت".
رێباز بیركۆتی ده‌ڵێت، "پێویسته لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم به گرنگی و له‌روانگه‌ی دڵسۆزییه‌وه له‌پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت بڕوانن، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه له‌خه‌ڵكه‌وه بۆ حكومه‌ت"