وەزیری شارەوانی هه‌رێم: داهاتی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار له‌سه‌دا ٥٥ زیادیکردووە
  2023-01-01       521       
ساسان عەونی


لەلێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی ئەو پلانەی دایاننابوو، وەزارەتەکەیان توانیویەتی لە ساڵی رابردوودا ٥٥%ی داهاتی وەزارەتەکەیان زیاد بکەن و بەشێکی ئەو داهاتەش بۆ خزمەتگوزاری شارەوانییەکان خەرج دەکرێتەوە.

ئاوێنه‌: ساسان عەونی ده‌ڵێت، ''لەسەر راسپاردە و رێنماییە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی، لە بەر رۆشنایی ئەو رێنماییە بەردەوامانە، ئێمە وەکو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەردەوام لە هەوڵی رێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بووین کە بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ساڵی ٢٠٢٢مان دانا و ئامانجان ئەوە بوو کە بتوانین داهاتەکانمان ٣٥% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی ٢٠٢١ زیاد بکەین، دەتوانین بڵێین تاوەکو ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ کە دوا رۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ٣٠٦ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بووە کە بە بەراورد بە رێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو، توانیومانە ٥٥% داهاتەکانمان زیاد بکەین.''

وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار وتیشی، '' پلانی خۆمان ئەوەبوو کە داهاتەکە ٣٥% بێت، بەڵام بە هەوڵ و توانای وەزارەت و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکان و هەموو سەرۆکایەتییە گشتییەکان و سەرۆکایەتییە شارەوانییەکان، هەموو فەرمانگەکان و دەستەی گەشتوگوزار و هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، توانرا رێژەی داهاتمان ٥٥% بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ زیاد بکەین.''

ساسان عەونی ئاماژەشی بەوەدا کە ئەوان بە دوو شێوە دەتوانن سود لەو داهاتە وەربگرین کە ١٥%ی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆکایەتییەکی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دەکرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شارو شارۆچکە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە کەرتی ئاویش روونیکردەوە کە ١٧%ی ئەو داهاتە دەکرێتەوە پرۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆی لە شارو شارۆچکەکان پێ ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×