سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده كوردیه‌ى كرد كه له‌كۆتاییه‌كانى مانگى ڕابردوى 2022 هێرشیكرایه‌سه‌رو دواى سه‌ردانه‌كه‌شى وتى:"پاریس ماڵى كوردانه".
ئاوێنە: ڕۆژى 23ى 12ى ساڵى ڕابردوو لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەسەروبەندی دەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنی کورد، کە 9ی کانونی دوەمی 2013 لەپاریس تیرۆرکرابون، هێرشێکی چەکداری کرایەسەر کۆمەڵەی کوردان لەناوەندی کەلتوری کورد‌و هێرشبەرەکە دەستڕێژی گولەی بەناو ئامادەبواندا کرد‌و سێ هاوڵاتى كورد كوژران‌و سێ كه‌سى دیكه‌ش برینداربون.
ئان هیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس سه‌ردانی سه‌نته‌ری كه‌لتوری كوردی (ئه‌حمه‌د كایا)یان له‌پاریس كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و سه‌نته‌ره كۆبونه‌وه.
دواى سه‌ردانه‌كه‌شى ئان هیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس تویتێكى كردوه‌و نوسیویه‌تی:"پاریس هه‌میشه پشتگیریی ئه‌و كوردانه ده‌كات كه زۆر ئازایانه ده‌جه‌نگن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، با ئه‌وه له‌یادنه‌كه‌ین ئێره ماڵی خۆیانه".
پێشتریش جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاندبوو، بەڕونی دیاربوو چەکدارەکە کەسانی بیانیی بەئامانجگرتوەو ده‌ره‌نجام ده‌ستگیركراو درایه دادگا.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌وكه‌سه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه خانه‌نشینه‌و پێشتر شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوه‌و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فه‌ره‌نسییه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ى فه‌ره‌نساش تۆمه‌تی كوشتن، هه‌وڵدان بۆ كوشتن‌و ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی ئاراسته‌كرد.