نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
  2023-01-03       778       

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار جێگیرە.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 152 هه‌زار و 600 دیناره‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 153 هه‌زار دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 152 هه‌زار و 600 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 183 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 162 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زار دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 3 هه‌زارو 750 دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×