موحسین رەفسەنجانی: گەلەکۆمەیەکی دەگمەنی جیهانی دژ بە ئێران دەکرێت
  2023-01-04       487       

کوڕی سەرۆکی کۆماری پێشووتری کۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، "گەلەکۆمەیەکی دەگمەنی نێودەوڵەتی" دژ بە ئێران هەیە و هەوڵەکان بۆ دەرچوون لەو گوشارە بێئاکام بوون.

ئاوێنە: لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەیەکی ناوخۆیی وڵاتەکەی، موحسین هاشمی، کوڕی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری لەبارەی گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی دژ بە ئێران دەدات.

موحسین هاشمی کە پێشتر سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی تاران بووە، بە رۆژنامەی کۆماری ئیسلامی دەڵێت: ئەو گەلەکۆمەیەی ئێستا دژ بە ئێران لە ئارادایە، نە تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ هەموو وڵاتان و بە درێژایی مێژوو، بێ وێنە و دەگمەن بووە".

ئاماژە بەوە دەکات، "دابڕانی چینەکانی کۆمەڵگە و دروستبوونی دوو جەمسەری سەریهەڵداوە، بۆ نموونە خۆشی خەڵک بە هۆی دۆڕانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیالی قەتەر هێمایەکە بۆ ئەو جۆرە دابڕانەی نێو کۆمەڵگە، کە لە هیچ سەردەمێک و مێژووی ئێراندا وێنەی نەبووە."

دووپاتیشیدەکاتەوە، هەوڵی دەستەبژێرە سیاسی و ئایینییەکان، حزبە ریفۆرمخوازەکان و رۆژنامەنووسان بۆ دەربازبوونی ئێران لەو بنبەستە، "بێ کاریگەر" بووە.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×