نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
  2023-01-04       505       


بە گوێرەی ماڵپەڕی نرخی زێری جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٨٦٠ دۆلارە و بەراورد بە رۆژانی ربردوو نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

ئاوێنه‌: نرخی یەک ئۆنسە زێر هەزار و ٨٦٠ دۆلارە و نرخی گرامێک ٥٩ دۆلار و ٨٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ هەزار و ٨٢٠ دۆلارە و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخی ئۆنسەیەک زێر ٢٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەیەکی گشتیدا بووە، چونکە گێژاوی بازاڕ و بەرزبوونەوەی چاوەڕوانییەکانی پاشەکشە و کڕینی زیاتری زێڕ لە بانکە ناوەندییەکان پاڵپشتی خواستەکانیان کردووە.

چەندین شیکەرەوەی ئابووری پێشبینی ئەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٣ نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، زیاتر لە تۆماری مێژوویی ئەو کانزایە.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٤ بە ٤٦٣ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤٠٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٧ هەزار دینارە


 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×