سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێدەکات
  2023-01-06       424       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا پرسی دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن تاوتوێدەکات.

عەلى غانمى، ئەندامى مەکتەبی سیاسیى رەوتى فوراتەین کە ئەو ڕەوتە سودانی سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند، "وادەیەکى دیاریکراو نییە بۆ سەردانى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ ئەمریکا، چونکە بانگهێشتنامەى فەرمیى نییە و ئەوەى هەیە ویستى بەرپرسانى لایەنى ئەمریکییە بۆ ئەو سەردانەکە". 
 
عەلى غانمى وتیشى: "چاوەڕوان دەکرێت لەو سەردانەدا محەمەد شیاع سوودانى چەندین پرسی تایبەت بە پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکات بەتایبەت پرسى دۆلار و ناردنى بۆ عێراق لەلایەن ئەمریکاوە".

ماوەیەکە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەرزبوونەوەدایە و بەشێکی هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکارەکانی ئەمریکا بەرامبەر ژمارەیەک بانکی عێراقیی.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×