هه‌یسه‌م فه‌هد ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار داوای لێبوردن له‌هاوڵاتیان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌مزوانه هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه بۆ قه‌یرانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار".
ئاوێنە: هه‌یسه‌م فه‌هد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "مافیای گه‌وره هه‌یه كه كۆنتڕۆڵی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان ده‌كات، داوامان كرد كه شه‌فافیه‌ت له پرۆسه‌ی فرۆشتنی دراوه‌كان هه‌بێت، چوار بانكیش كه كۆنتڕۆڵی بازاڕه‌كانیان كردبو، داخران".
وتیشی، "داخستنی بانكه‌كان بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، هیوامان ئه‌وه بو به‌هۆی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 25 و ساڵی دارایی و ئاماده‌كاری بۆ بودجه، داخستنی بانكه‌كان دوابخرێن، به‌ڵام بانكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌مارۆی عێراقیدا، داوایكرد حكومه‌ت شه‌فاف بێت له پرۆسه‌ی فرۆشتنی دۆلار، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوڵاتی دروستكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نابێت باجی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كان و بانكی ناوه‌ندی بدات، من داوای لێبوردن له خه‌ڵك ده‌كه‌م بۆ ئه‌م شكسته".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "گرنگترین خه‌می ئێمه بودجه و به‌های دۆلاره، ڕه‌نگه له ناوه‌وه كێشه‌كه گه‌وره‌تر بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ره‌وه‌ش به‌شدار بێت له‌و پیلانگێڕییه‌ی دژ به خه‌ڵك جێبه‌جێده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، "من چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری نزیك بۆ ئه‌م كێشه‌یه ناكه‌م، به‌تایبه‌ت پێدانی دۆلار به گه‌شتیاران گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، له‌كاتێكدا بازرگانه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كڕینی دۆلار و فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخی به‌رز".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، زیاتر له 15 رۆژه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌گۆڕانی به‌رده‌وامدایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 160 هه‌زار دیناری عێراقی، پاشان دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته 153 هه‌زار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه روی له‌به‌رزبونه‌وه كرد و به‌هاكه‌ی گه‌یشته 156 هه‌زار دینار.