عه‌باس جابر عه‌لیاوایی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا رێگه به هاورده‌كردنی به‌رهه‌می هێلكه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بدرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش رێگه بدرێت هێلكه ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشت‌وكال، عه‌باس جابر عه‌لیاوایی بڕیاریداوه رێگه به‌هاورده‌كردنی هێلكه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بدرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش رێگه به‌جوتیارانی عێراق ده‌درێت كه به‌رهه‌می هێلكه ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم بكه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی هێلكه‌یه له‌بازاڕه ناوخۆییه‌كانی عێراقدا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "وه‌زیری كشتوكاڵ ڕێنمایی بۆ كۆمپانیای نه‌هره‌ین و كۆمپانیای گشتی عێراقی بۆ به‌رهه‌مهێنانی بنه‌تۆو ده‌ركردوه، به خێرایی گه‌نمه‌شامی زه‌رد بۆ به‌خێوكه‌رانی په‌له‌وه‌ر به بڕی پێویست و به نرخێكی پاڵپشتی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دابینبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌شامی به‌ئامانجی دابینكردنی بازاڕی ناوخۆیی به نرخێكی قبوڵكراو بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران و هاوڵاتیان".
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق له‌كاتێكدایه، به‌رهه‌می هێلكه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه به هێلكه‌ی سور ناوده‌برێت رێگه نه‌ده‌درا ببرێته پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها هێلكه‌ی عێراقیش كه به هێلكه‌ی سپی هه‌ژمارده‌كرێت رێگه نه‌ئه‌درا له بازاڕه‌كانی هه‌رێم ساغبكرێته‌وه.