سەدام حوسێن بە تاوانی گەندەڵی دادگاییدەكرێت
  2023-01-12       534       

سەدام حوسێن كاربەدەستێكی پێشووی كەركوكە و سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی تۆمەتی گەندەڵیی بەسەردا ساغكرایەوە.

ئاوێنه‌: پێشتر سەدام حوسێن بەڕێوەبەری پلاندانان و چاودێری بوو لە دیوانی پارێزگای کەرکوک، لە ماوەی رابردوودا بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دۆسیەكەی لە لایەن دەستەی دەستپاكیی عێراقەوە جووڵێندرابوو.

دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەكان و سەلماندنی تێوەگلانی ئەو كاربەدەستەی پێشووی كەركوك لە گەندەڵیكردن لە پڕۆژەی بینای ڤێتێرنەری ناحیەی ریازدا، دادگای دەستپاكیی تایبەت بە لێكۆڵینەوەكردن لە دۆسیەكانی گەندەڵی، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×