حکومەت بڕیاری بە هەمیشەییکردنی بۆ ژمارەیەک کارمەندی گرێبەست دەرکرد
  2023-01-13       497       

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە هەمیشەییکردنی سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی پاسەوانی کۆمپانیای نەوت و گازی باکوور.

ئاوێنه‌: د.ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە هەمیشەییکردنی سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی پاسەوانی گرێبەستی کۆمپانیای نەوت و گازی باکوور ".

د.ئاسۆ فەرەیدون ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا چاودێری رێککارە کارگێرەکانیان دەبین تاوەکو دەستبەکاربوونیان وەک کارمەندی هەمیشەیی".

 ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو حکومەتی عێراق بە بڕیارێک سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆنی کردە هەمیشەیی و ژمارەیەکیش لەو کارمەندانە هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×