لهڕونكردنهوهیهكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه.
ئاوێنه: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ستی لهكاركێشابێتهوهو ڕایگه‌یاندووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌گرنگی پڕۆژه نه‌وتییه‌كانی عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، كه وه‌زاره‌تی نه‌وت جێبه‌جێیان ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پڕۆژه‌كانی كه‌رتی نه‌وت له‌عێراق، به‌شێكه له‌به‌رنامه‌و پلانه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.