هادی سه‌لامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی كۆبونه‌وه و تاوتوێ نه‌كردنی قه‌یرانی دۆلار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان واژۆ بۆئه‌و مه‌به‌سته كۆكراونه‌ته‌وه.
ئاوێنە: هادی سه‌لامی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هۆكاری دانه‌نانی بابه‌تی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر قه‌یرانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان كه شه‌ممه‌ی ڕابردو به‌ڕێوه‌چو یان ئه‌و دانیشتنه‌ی كه بڕیاربو له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجامبدرێن، بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی 83 واژۆ به‌پێی ماده‌ی 58ی ده‌ستور، بڕگه‌ی یه‌كه‌م، به‌پێی ماده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان".
وتیشی، "له‌كاتی پشوی یاسادانان ڕه‌زامه‌ندیمان به‌ده‌ستنه‌هێنا بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی به‌په‌له، بۆ میوانداریكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دوای كۆتایی هاتنی پشوی یاسادانان، دانیشتنێكی شه‌ممه‌ی رابردو به‌ڕێوه‌چو و ڕه‌زامه‌ندی جێگری یه‌كه‌م و دوه‌ممان وه‌رگرت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رده‌وامه له گۆڕانكاری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركرد و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 160 هه‌زار و 600 دینار.