سروە عەبدولواحید داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات
  2023-01-17       648       

سروە عەبدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه‌ی توند له‌ كاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دەگرێت و داوا دەكات كێشەكان به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت چارەسەربكرێن.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، ئەمڕۆ سێشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، ساڵی یەكەمی پەرلەمانمان بە شچەڕی زۆرینەو پشكپشكێنەو پێكهاتە و شایستەی حكومییەوە بەسەربردو دوای سازشی فراكسیۆنی سەدرییەكانیش، حكومەتێكی تەوافوقی و پشكپشكێنە پێكهێنرا.

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ وتوشیەتی، وا دیارە ساڵی دوەمی پەرلەمانی عێراقیش بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی دێت و سەرقاڵی دابەشكردنی لیژنەكان دەبین.

سروە عەبدولواحید لە كۆتایی تویتەكەیدا وتویەتی"كێشەكانتان بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەر بكەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×