عەممار حەكیم: پێویستە سنوورێك بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت
  2023-01-20       295       

عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت، پێویستە سنوورێك بۆ بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت و ناكرێت یاری بە بەهای دیناری عێراقی بكرێت.

ئاوێنه‌:  راشیگەیاند، “پێویستە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بكرێت و وتیشی، بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاریی مەترسی لەسەر داهاتووی حكومەتی عێراق دروستدەكات و دەبێت هەنگاوی چاكسازی بنرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە سنوورێك بۆ بردنەوە دەرەوەی پارە لە عێراق دابنرێت كە بەهۆیەوە هاوڵاتییانی عێراق زەرەرمەندبوون.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×