نوسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رابه‌ری ره‌وته‌كه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردوه كه دوێنێ بونه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو 25.
ئاوێنه: نوسینگه‌كه‌ی سه‌در رایگه‌یاندوه كه موقته‌دا سه‌در به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عه‌دنان درجال، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و یونس مه‌حمود، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه و ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره كرده.
سه‌در سوپاسی به‌خشنده‌یی و میواندۆستیی خه‌ڵكی به‌سره‌شی كه له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چونی پاڵه‌وانیتییه‌كه‌دا هاوكار و پشتیوانی سه‌رخستنی ئه‌و بۆنه‌یه بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داوایان له رابه‌ری ره‌تی سه‌در كردوه كه‌بتوانن دیداری بكه‌ن و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر سازكردنی دیداره‌كه ده‌ربڕیوه.