پەرلەمانتارێك: هەوڵێک هەیە بەم نزیکانە یاسای نەوت و غاز دەربچێت
  2023-01-21       635       

زەینەب موسەوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی  پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵێکی پەرلەمانی هەیە بەم نزیکانە یاسای نەوت و غاز دەربچێت. دەشڵێت: دەرکردنی یاسای نەوت و غاز چارەسەرێکی ریشەییە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی بەغداو هەولێر.

ئاوێنە: زەینەب موسەوی لەلێدوانێكدا رایگەیاند، لە نێوان بەغداو هەولێر لێکتێگەیشتن لەسەر پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز هەیە تا سود لەو بڕگانە وەربگیرێت کە پشتیوانی لە هەبونی دەسەڵاتی ناوەندی دەکات بەسەر نەوت و غازی عێراقدا.

لە 15 شوباتی ساڵی رابردو، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری نادەستووی بونی یاسای و نەوت و غازی هەرێمی دەرکرد، سەرجەم گرێبەستەکانی هەرێمی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوتدا بە پوچەڵ دانا، لە هەمان کاتدا حکومەتی هەرێم بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی رەتکردەوە.

دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەماهەنگیكاری تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە، رایگەیاند، تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدرال دەردەچێت، حکومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×