تەمەنى خانەنشینى لە ٦٣ ساڵە و دەبێت بە ٦٥ ساڵ
  2023-01-24       1647       

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ھەوڵ دەدرێت بڕگەی تەمەنی خانەنشینی لەیاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بگۆڕدرێت و لە ٦٣ ساڵەوە بکرێت بە ٦٥ ساڵ.

فیراس موسلیماوی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم وەرزەی یاساداناندا چەندین پرۆژەیاسای گرنگ پەسەند دەکرێن لەوانە پرۆژەیاسای بیمەی کۆمەڵایەتی کە مووچەی خانەنشینی و بیمەی تەندروستی کرێکارانی کەرتی تایبەتیش لەخۆدەگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، جوڵەیەکی پەرلەمانی ھەیە بۆئەوەی بڕگەی تایبەت بە تەمەنی خانەنشینی لەناو یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بگۆڕدرێت و لە ٦٣ ساڵەوە بکرێت بە ٦٥ ساڵ، واتە فەرمانبەرێک کە تەمەنی گەیشتە ٦٥ ساڵ خانەنشین بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×