سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی 2023 یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه، به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 147 هه‌زار دینار دیاریكراوه.
ئاوێنە: فازڵ فه‌تلاوی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، له بودجه‌ی ساڵی 2023 به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار جێگیراوه كه له نێوان 145 بۆ 147 دۆلار ده‌بێت، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وت نزیكه‌ی 70 دۆلار ده‌بێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌و بابه‌تانه‌ش یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.
وتیشی، "پرسی دابه‌زینی دۆلار ورده ورده له‌دوای ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران گرتویه‌تیه‌به‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی".
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی و رێگریكردن له‌زیاتر به‌رزبونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی، مسته‌فا غالب موخیف له پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی دورخستەوە و عەلی عەلاقی وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت دەستنیشان کرد.
له‌دوای رێوشوێنه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌های دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زینی به‌خۆوه بینی به‌جۆرێك به‌یانی دوێنێ دوشه‌ممه به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 167 هه‌زار دینار، به‌ڵام له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كان بۆ 160 هه‌زار دینار دابه‌زی.