حکومەتی ھەرێم: ٣٣ ھەزار كه‌س له‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌ئه‌لیكترۆنى موچه‌ وه‌رده‌گرن
  2023-01-25       448       

فه‌رمانگه‌ى میدیاو زانیاریی له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرایده‌كات، تائێستا زیاتر لە 33 هەزار موچەخۆری وەزارەتی پێشمەرگە هەژماری بۆ دروستکراوەو لەبانکەکان موچە وەردەگرن.

ئاوێنە: لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ڕۆژى 12ی تەمموزی 2020، لەکۆبونەوەی سێیەمی خۆی تایبەت بەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بڕیاریدا بەمیکانیزمێکی نوێ میلاک‌و بودجەی هەردوو یەکەی 70و 80 بخاتەوە سەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ى میدیاو زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئاشكرایكردوه‌، له‌ماوه‌ى ئه‌و سێ ساڵه‌دا بۆ ڕێکخستن‌و یەکخستنی هێزەکانی دەرەوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، ژمارەی لیوا هاوبەشەکان له‌ 14 لیواوە کراونەتە 19 لیواو میلاکی وەزارەتیش له‌ 43 هەزارو 347 پێشمەرگەوه‌ بۆتە 60 هەزارو 16 پێشمه‌رگه.

باس له‌وه‌شكراوه‌، "بەمەبەستى بەئەلیکترۆنیکردن‌و بەسیستەمکردنى وەزارەتى کاروباری پێشمەرگە، بڕیاردرا کە موچەى هێزەکانی پێشمەرگە لەبانکەکان‌و بەگوێره‌ى هەژمارى تایبەت بدرێت‌و ئێستا ژمارەى موچە وەرگرانى پێشمەرگە بەگوێره‌ى هەژمارى تایبەتى بانک لەپێنج هەزارو 818 پێشمەرگەوە گەیشتۆتە 33 هەزارو 800 پێشمەرگە.

فەرماندەییەکانی هێزەکانی پشتیوانیی (1و 2)یش کە پێشتر لەچوارچێوەى وەزارەتى کاروباری پێشمەرگەدا نەبون، لەماوەى ڕابردودا خرانەوەسەر میلاکی ئەو وەزارەتە کە ئەمەش وەک دەستکەوتێکى گرنگ هەژماردەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×