نێچیرڤان بارزانی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەم كاتەدا دەیان نیشانەی پرسیاری گەورە دروست دەكا
  2023-01-25       415       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بە "بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌رو سته‌مكارانه‌" ناودەبات و دەشڵێت، ئه‌م بڕياره جگه‌ له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره‌ دروست ده‌كات، بابه‌تى په‌له‌كردن له‌ ده‌رچواندنى ياسايه‌كى تازه‌ بۆ دوباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگاكه‌ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌، وەك به‌شێكى گرنگی ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان‌ بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، ئەمشەو چوارشەممە، لە پەیامێكدا وتویەتی"بڕيارى ئه‌مڕۆى دادگا‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به‌ نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌رو سته‌مكارانه‌يه‌."

سەرۆكی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو"ئه‌و بڕياره‌ نه‌ك ته‌نيا موچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه‌ هاوڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه‌و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌ ئامانج ده‌گرێت كه‌ حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "هه‌مو چاوه‌ڕوانييه‌ك له‌ دادگا‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه‌بو كه‌ به‌ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌مو پێكهاته‌كانى عێراق و به‌ ڕه‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته‌ هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا دروست بوه‌ و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌!"

بە بڕوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان "ئه‌م بڕياره‌ى‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه‌ له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره‌ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له‌ ده‌رچواندنى ياسايه‌كى تازه‌ بۆ دوباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌، وه‌ك‌ به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان‌ بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق."

دەقی پەیامەكە:

بڕيارى ئه‌مڕۆى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به‌ نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و سته‌مكارانه‌يه‌. ئه‌و بڕياره‌ نه‌ك ته‌نيا موچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه‌ هاوڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه‌ و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌ ئامانج ده‌گرێت كه‌ حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.

عێراق به‌ پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسه‌قا‌مگيريدا تێپه‌ڕى تاكو دواجار حكومه‌تێك له‌ به‌غدا هاته‌ كايه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناغێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتو هه‌ڵچنى. هه‌مو چاوه‌ڕوانييه‌ك له‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه‌بو كه‌ به‌ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌مو پێكهاته‌كانى عێراق و به‌ ڕه‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته‌ هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه‌ ئه‌رێنييه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بوه‌ و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌!

ئه‌م بڕياره‌ى‌ دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه‌ له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره‌ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له‌ ده‌رچواندنى ياسايه‌كى تازه‌ بۆ دوباره‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌، وه‌ك‌ به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى ڕێككه‌وتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان‌ بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/1/25

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×