نرخی دەرمان لە عێراق دادەبەزێت
  2023-01-26       333       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رێگەی پڕۆژەی بەنیشتیمانیکردنی پیشەسازی دەرمانەوە نرخی دەرمان یەکدەخرێتەوە و بەشێوەیەك بێت لەگەڵ ژیانی هاووڵاتییاندا بگونجێت.

ئاوێنه‌: ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند: 157 گرێبەستییان لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکانی دەرماندا واژۆ کردووە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەنیشتیمانیکردنی پیشەسازی دەرمان کە بودجەکەی 70 ملیار دینارە.

لەبارەی کاریگەری ئەو پڕۆژە لەسەر نرخی دەرمان، وەزیری تەندروستی دەڵێت: لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە نرخی دەرمان رێکدەخرێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەشێوەیەک بێت بارگرانی بۆ هاووڵاتییان دروست نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەکی کەمدا بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراقدا زیادبکەن و سەرپەرشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت لەرێگەی لیژەیەکی تایبەتەوە و ساڵانە پێداچونەوە بە گرێبەستەکاندا دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×