سودانیى مەرجى حزبى بوونى بۆ دامەزاندن لەکۆلێژە سەربازییەکان هەڵوەشاندەوە
  2023-01-26       361       

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى (العربى الجدید)، لەدرێژەی بریارە ئیداری و ئەمنیەكانی محەمەد شیاع سودانیدا،  پاکێجێکی بۆ شێوازێکى نوێى دامەزراندن لەکەرتى سەربازیدا داڕێژراوە.

ئاوێنە: ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم شێوازى دامەزراندنەکانى پێشوو بوو  لە وەرگرتنی خوێندکار لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆدا و بۆ لەمەودواش پشت بە تەمەن و تایبەتمەندییە جەستەییەکان و رێنماییە یاساییەكان دەبەسترێت".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەوەش قبوڵ خاسی حزب و گروپە سیاسیەكان نامێنێت و جۆرێك لەیەكسانی  دەهێنێتە ئاراوە بۆ ئەوانەی داوا پێشكەش دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×