باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا کارەکانی راگرت
  2023-01-27       382       

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا رایگەیاند، لە 30 ئەم مانگەوە تا کاتێکی نادیار کارەکانی رادەگرێت.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، “لە رێکەوتی 30 ئەم مانگەوە راییکردنی سەرجەم کارەکانی کونسوڵیەت لە باڵیۆزخانەکەمان رادەگرین تا کاتێکی نادیار”.

تا ئێستا باڵیۆزخانەکە ئاشکراینەکردووە، راگرتنی کارەکانی بەهۆی دۆخی ئەمنی ئۆکرانیاوەیە یان هۆکارێكی دیکەی لە پشتەوەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ساڵێکی بەردەوامە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ کۆتاییهاتنی لە ئارادانییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×