هاتوچۆی چەمچەماڵ: لە دو روداوهاتوچۆی جیادا دو كەس گیانیان لەدەستدا
  2023-01-28       402       

هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، لە دو روداوی هاتوچۆی جیادا كە یەكەمیان لەسەر رێگای سەرەكی سلێمانی-كەركوك بوە لە نزیك بانی مەقان و دوەمیان لەسەر رێگای سەرەكی ئاغجەلەر- گۆپتەپە بوە، دو كەس گیانیان لەدەستداوەو سێ هاوڵاتی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی سلێمانی-كەركوك لە نزیك بانی مەقان، ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لە جۆری شۆفلێت کروز کۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە و پاشان ئۆتۆمبیلێکی بار لەجوری نیسان دەبڵ خۆی کێشاوە بە چوار هاوڵاتیدا لەشۆینی ڕوداوەکە لە ئاكامدا هاوڵاتیەک گیانی دەستداوەو سێ هاوڵاتی تریش برینداربون.

هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكی دیكەدا وتویەتی، سەعات 12:50 خولەكی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لەجۆری BMW  کۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە لەسەر ڕێگای سەرەکی ئاغجەلەر-گۆپتەپەو لە ئاكامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×