سودانی: دەركردنی یاسای نەوت و غاز گرنگەو پەیوەندیی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم رێكدەخات
  2023-01-28       563       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەركردنی یاسای نەوت و غاز "هەنگاوێكی گرنگ" دەبێت و پەیوەندیی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم لەبارەی نەوت رێكدەخات.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فرانس24، رایگەیاندوە، سەردانەكەمان بۆ فەرەنسا وەرچەرخانە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتداو پەیوەندییەكانمان لەڕێگەی ئیمزاكردنی یاداشتنامەی شەراكەتی ستراتیژییەوە، ئاڕاستەیەكی ستراتیژی وەرگرتوە.

لەبارەی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان سودانی وتویەتی، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەری بیانی نییە، بەڵام پێویستی به‌ هاریكارییه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا یان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ره‌نتی سه‌قامگیری و ئاسایش.

ئەوەشی خستۆتەڕو"پێویستمان به‌شێوازێكی نوێی‌ ‌په‌یوه‌ندییە له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای هاریكاری و ئاڵوگۆڕی زانیاریه‌كان و كاركردنی هاوبه‌ش بێت، له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتیكردنی سه‌روه‌ری عێراق و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێداچونەوە بەمەدا دەكات بۆ دیاریكردنی چوارچێوەی پەیوەندییەكە."

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سودانی رایگەیاندوە، یاسای بودجە دەبێتە مایەی چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكانی حەواڵەی دارایی بەپێی دەستور، پاشان هەنگاوە گرنگەكە دەنێین كە خۆی لە دەركردنی یاسای نەوت و غازدا دەبینێتەوە، یاساكە پەیوەندیی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم و ئەو پارێزگایانەدا رێكدەخات كە بەرهەمهێنەری نەوتن.

لەبارەی قەیرانی نرخی دۆلاریشەوە، سودانی وتویەتی، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، نرخی كاڵاكان بەرزبۆتەوە، بەڵام بەگشتی دۆخی دارایی ئێستای عێراق باشترین دۆخە لەساڵی 2003ەوە.

وتوشیەتی، پێشتر لە رۆژێكدا 300 ملیۆن دۆلار دەخرایە بازاڕەوە، كە بەشێكی بە بازرگانی نایاسایی و بەقاچاخ و بەشێوازی سپیكردنەوەی پارە دەبرایە دەرەوەی وڵات.

ئەوەشی وتوە"وەفدێكی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك له كه‌سانی‌ پسپۆڕ سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و كە لەگەڵ خۆیدا چەند دۆسیەیەك پێ دەبێت و یەكێك لەو دۆسیانەی كە لەگەڵ بانكی فیدراڵی ئەمریكا و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە تاوتوێی دەكات، پرسی لێكەوتەكانی جێبەجێكردنی ئەو پێوەرانەیان كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دایناون، بەشێوەیەك كە ئامانجی خوازراو بۆ هەردولا دەستەبەربكات."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×