"کامێراکانی چاودێری‌ خێرایی پۆینت تو پۆینت تەنھا لەرێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێدەکرێت"
  2023-01-28       433       


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ کامێراکانی چاودێری‌ خێرایی پۆینت تو پۆینت تەنھا لەرێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێدەکرێت‌و  لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناکرێت.

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:


ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی کامێراکانی کارکردن بە پۆینت تو پۆینت 

دوابەدوای روونکردنەوەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی دەربارەی کامیراکانی چاودێرێ خێرایی کە تیایدا شێوازی کارکردنی ئەوکامێرانە و راست کردنەوەی ئەو ھەڵەتێگەیشتنانەی پێشتر کرابوون لەمیکانیزمی کارکردنی ئەو سستەمەی ناسراوە بە خاڵ بۆ خاڵ یاخود  پۆینت تو پۆینت وە راستی بابەتەکە کە تەنھا لەرێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێ دەکرێت و ئەو سستەمە لە کارکردنی کامێرای خێرایی لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناکرێت ، ھەندێک پەیجی و بەمەبەست وبەئەجێنداێکی مەبەستدار وئاراستە کراو راستییەکانیان بەلاڕێ برد وھەستان بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک کە وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی عەقید بەختیار محمد و ئەو کامێرانەی ئێستا لەقۆناغی دانانە لە زۆرینەی شەقامە سەرکی وگۆرەپان وگەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی کەبەھیچ جۆرێک پەیوەندی بەھاتوچۆ وبواری خێرایی وشۆفێری نیە وە ڕای گشتییەیان بەلارێ برد کە گوایە ئەمانە کامێرای ھاتوچۆن و قسەکانی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی راست نین و بەشێکی بەرچاوی ھاوڵاتییان لەسۆشیال میدیادا کەوتنە ژێر ئەو کاریگەرییە ،ئێمە بەر لەوەی روونکردنەوەی زیاتر بدەین بەڕای گشتی چەغت لەوە دەکەین کە  وێنەی نموونەی ئەو کامێرانەی بڵاوکراوەتەوە لە تەنیشت وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی کار وگرێبەستێکی جیاوازە و دوور ونزیک پەیوەندی بەھاتوچۆ و پرسی خێرایی وتیژڕەوی نیە بە ڵکو بۆ پاراستنی باری ئەمنی وئاسایشی شاری سلێمانییە و ھەرکەس ولایەنێک وپەیج ومیدیایێک و رۆژنانەوانێک دەتوانێت بەدواداچونی بۆ بکات . لێرەوشەوە دووپاتی دەکەینەوە کە کار کردنی کامێراکانی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر دانانی ٢٢٥ کامێرای چاودێرێ خێراییە لەوجێگایانە کە پێویست بێت بەسستەمی پۆینت تو پۆینتە کە لە سنوری رێگاوبانەکانی دەرەوی شارە کە بەپێی ئامارەکانی گیان لەدەستانی ھاوڵاتییان بەڕووداوەکانی ھاتوچۆ پشک وڕێژە وژمارەی ھەرە گەورە لەو سنوور وجێگایانەیە، و ئەو کامێرانەی کە لە ئێستا وئایندە لە ناوشار کاردەکەن بەسستەمی وەن پۆینتە . وخوازیارین ( ئەگەر ) ئەو کەس پەیچ وکەناڵانەی راگەیاندن وسۆشیال میدیادا پەرۆش ودڵسۆزی سەلامەتی خەڵکن ئەوا پێویستە خەڵکی لەئەنجامی خێرایی ورووداوکانی ھاتوچۆ ووریابکەنەوە نەوەکو کۆمەڵگا فێری یاساشکێنی وجنێودان بکەن .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×