پەرلەمانتارێکی عێراق: ھەوڵدەدرێت بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 164 هەزار دینار جێگیر بکرێت
  2023-01-30       1285       

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایدەکات، حکومەت‌و پەرلەمان هەوڵدەدەن لەبودجەی ساڵی 2023ی عێراق، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 164 هەزار دینار جێگیربکەن.

ئاوێنە: فیراس موسلیماوی، پەرلەمانتاری عێراق ئەمرۆ دووشەممە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە، واشنتۆنیش لە نیەتباشی حکومەت تێگەیشتووە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هەنگاوی یەکەم بۆ ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، دورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی بوو.

موسلیماوی باسی لە پلانێکی حکومەت و پەرلەمان کرد و وتی، دەیانەوێت بەهای دۆلار لەبودجەی ئەمساڵی عێراق بە 164 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک جێگیر بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×