بڕیاربوو له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه به‌هۆكارى خراپى كه‌شوهه‌واوه دواخراوه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ 31ى 1ى 2023 واده‌ى دیاریكراوى دانیشتنى دادگاى باڵاى فیدراڵى بوو له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكى كورد‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى دیكه‌ى كورده‌وه سكاڵا تۆماركرابوو.
له‌وباره‌یه‌وه دادگاكه ئاشكرایكردوه، كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دواده‌خرێت به‌هۆى خراپى‌و ناسه‌قامگیریی كه‌شوهه‌واوه.
له‌دادگای فیدراڵی جگە لەبڕیاری نەناردنی 200 ملیارەکە كه بڕیارى له‌سه‌ردرا، دوو سکاڵای تر لەسەر ھەرێم لەڕۆژانی 30و 31ی ئەم مانگە ده‌جوڵێندرێن‌و چاودێرانیش به‌دوو گورزى دیكه له‌هه‌رێم ناوى ده‌به‌ن.
جگه له‌و دوو سكاڵایه‌ى كه باسده‌كرێن سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، ڕۆژى 8ى 2ى 2023 لەدادگای فیدراڵی دادبینی سکاڵایەک هەیە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر موچەو پاشەکەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2015 تاکو مانگی 12ى 2022.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، به‌ده‌ر له‌و سكاڵایه‌ى سۆران عومه‌ر باسیكردوه، دوو سکاڵای تر لەسەر حكومه‌تى ھەرێم لەدادگاى باڵاى فیدراڵى تۆمارکراوە كه لەڕۆژانی 30و 31ی ئەم مانگە دادگاكه لێیان دەکۆڵێتەوە.
ده‌بوو دوێنێ دانیشتنى دادگاكه كه له‌سه‌رى كۆببوایه‌ته‌وه سکاڵای کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی کەلوپەلی خواردەمەنی عێراق بوو لەدژی وەزیری بازرگانی‌و پیشەسازیی‌و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم.
له‌و ڕوه‌شه‌وه سكاڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق باسى له‌وه‌كردوه، لەمانگی (1)ی ساڵی 2004وه وە تا 30 ئەیلولی 2022، ھەرێمى كوردستان ھیچ بڕە پارەیەکی به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیانى نەناردۆته‌وه بۆ بەغدا، له‌كاتێكدا پێویست بوه ئەو پارەیەی کە له‌به‌شه خۆراك لەھاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق.
سكاڵاكه‌ى ئه‌مڕۆش بریتیه له‌سکاڵایه‌كى سروە عه‌بدولواحید سه‌رۆكى فراكسیۆنى نەوەی نوێ سەبارەت بەھەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكى پەرلەمانی کوردستان بەدرێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەنتار بۆ یەک ساڵ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌به‌غدا باسى له‌وه‌كردوه، "ئەم بڕیارەی ھەرێم لەگەڵ (مادەکانی 5و 20)ى دەستوری عێراق ناکۆکە".
هاوكات پێشتریش هه‌مان ئەم سکاڵایە لەگەڵ سێ سکاڵای دیكه‌ى یوسف محه‌مه‌دی گۆڕان‌و شاسوار عه‌بدولواحیدی سەرۆکی نەوەی نوێ‌و کاوە عه‌بدولقادری پەرلەمانتارى نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان، کراوەتە یەک سکاڵا.